تەوەری یەكەم: لێکۆڵینەوەی ژیان و هەڵوێستەکانی
ئیبن ئادەم -توێژینەوە لە ژیانی ئیبن ئادەم لە سەرچاوە جۆربەجۆرەكانی (یادداشت، مێژووی زارەكیی، سەرچاوە بیانییەكان، دەستخەت و بەڵگەنامەكان....). - ئیبن ئادەم لە دیدی زانا و نووسەرانی هاوچەرخ. -ئیبن ئادەم و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی. -ژیانی ئیبن ئادەم لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی مستەفا بەگی ڕواندزی و میرمحەمەدی كوڕی و پەیوەندی نێوانیان. تەوەرەی دووەم: لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ئادەم له
بواره جۆراوجۆره‌كاندا - ساغکردنەوەی دەستنووسەکانی ئیبن ئادەم و توێژینه‌وه له‌سه‌ریان. - توێژینه‌وه‌ی به‌راوردكاریی به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی و بەراوردی كەسایەتی و بەرهەمەكانی لەگەڵ زانایانی دیكەدا. ـ دیاریکردنی میتۆد و شێواز و تایبەتمەندیی لە به‌رهه‌مه‌كانی. -ساغكردنه‌وه‌ی ئیجازە و نامه‌كانی و لێتوێژینه‌وه‌یان. تەوەری سێیەم: ڕوانینه تایبه‌تییه‌كانی له هه‌مبه‌ر زانسته عه‌قڵی و نهقلییهكاندا
و لێتوێژینەوەیان
1- بۆچوون و ڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه، كه‌لام، مه‌نتیق، ئادابی بەحث
و مونازهرهوه. 2-دیدی ئیبن ئادەم لە زانستی فیقھ و ئوسوڵدا. 3- ڕوانینەكانی له باره‌ی زانسته‌كانی: صه‌رف و نه‌حوو و بەلاغە دا. 4- - ڕوانینە تایبەتییەكانی ئیبن ئادەم لە بواری گەردوونناسی، حیساب و ئەستێرەناسیدا. تەوەری چوارەم: ئەدەبیات و مێژوو -دیوانی ئیبن ئادەم (واجم) و ساغكردنەوە و توێژینەوە. -توێژینەوە لە شیعرە فارسی و عەرەبی و قالب و هونەرە ئەدەبییەكانی. -توێژینەوەی شێوازگەریی لە تێكستەكانی واجم و ئەو بەرهەمانەی كە بە نەزم نووسیوینی. -بەرهەمی عەرووزناسییەكەی و ڕوانینە تایبەتییەكانی سەبارەت بەو زانستە. -رەنگدانەوەی هزری ئەدەبیی ئیبن ئادەم لە بەرهەمە ئەدەبییەكانیدا. -ڕۆڵی ئیبن ئادەم لە نووسینەوەی مێژوودا ته‌وه‌ری پێنجەم: ڕۆڵی ئیبن ئادەم له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
واقیعدا - ڕۆڵی په‌روه‌رده‌یی ئیبن ئادەم له گه‌شه‌پێدانی زانست و زانیاری له كوردستاندا. -هاویه‌كی و جیاوازی له نێوان زانایان و ئیبن ئادەم له بابه‌ته كێشه‌له‌سه‌ره‌كاندا. -ڕوانگەی ئیبن ئادەم بۆ ڕەوتە ئایینی و مەزهەبییەكان. |