ڕێنمایی نووسینی توێژینه‌وه‌كان: -نابێت توێژینەوەكە پێشتر چ وەك تێزی ماستەر ودكتۆرا یان توێژینەوەی زانستی لە هیچ شوێنێكی دیكە بڵاوكرابێتەوە و بەشداری كۆنفڕانسی دیكەی كردبێت. -بۆ ساغكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستخه‌تێك، پێویسته توێژینه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ بنووسرێت (دراسة وتحقیق). -توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی زانستیی كۆنفڕانس له كتێبێكدا چاپ ده‌كرێن. -توێژینه‌وه‌كان پێویسته به ڕێبازی زانستی و ئه‌كادیمی بنووسرێن. -نووسینی كوردی: فۆنتی Unikurd Goran به قه‌باره‌ی 14 بۆ ناوه‌ڕۆك و 12 بۆ په‌راوێز. -نووسینی عه‌ره‌بی: فۆنتی Simplified Arabic به قه‌باره‌ی 14 بۆ ناوه‌ڕۆك و 12 بۆ په‌راوێز. - نووسینی فارسی: فۆنتی B nazanin به قه‌باره‌ی 14 بۆ ناوه‌ڕۆك و 12 بۆ په‌راوێز. - نووسینی توركی: فۆنتی Times New Romanبه قه‌باره‌ی 12 بۆ ناوه‌ڕۆك و 10 بۆ په‌راوێز. -په‌راوێزه‌كان له به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كدا ده‌بن. -پوخته‌ی باسه‌كان جگه له زمانی توێژینه‌وه، به دوو زمانی دیكەش بنووسرێن. -وشه‌ی كلیلی (سه‌ره‌كی) له‌گه‌ڵ پوخته‌كان دابنرێت. -ئیمێل و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و شوێنی كاری توێژه‌ر له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كه‌ی بنووسرێت. زمانی توێژینه‌وه‌كان: كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی تێبینی: 1-توێژینه‌وه‌كان زانستی و ئه‌كادیمین و توێژه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستیی ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت. 2-هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له توێژه‌ر وه‌رناگیرێت. 3- زانكۆی سۆران لە ڕۆژانی كۆنفڕانسدا میوانداریی توێژەرەكان دەكات. 4-كۆنفڕانسه‌كه له ڕۆژانی 24-25/8 /2019 له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. توێژینوەکان بۆ ئیمەیڵی کۆنفرانس دەنێردرێن |