كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك به‌ڕێوه‌چوو رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤/٨/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه و هه‌روه‌ها ده‌یان توێژه‌ر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای ئاینی، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، ده‌ستیپێكرد، كه له لایه‌ن ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه، رێكخرابوو. له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا، كه دوو رۆژی خایاند، دوای راوه‌ستانی چه‌ند خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانی زانای كۆچكردوو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای پاراستنی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، به‌ڕێز "د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فوور" وه‌كو لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس، له وته‌یه‌كدا، به‌خیرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد. دواتر به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، وتارێكی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان دوای به‌خیرهێنانی ئاماده‌بووان، خۆشحاڵی زانكۆی بۆ كوبوونه‌وه‌ی ئه‌كادیمییانی كورد ده‌ربڕی. دواتر په‌رژایه سه‌ر گرنگی كۆنفرانس و له به‌شێك له وتاره‌كه‌یاندا، گوتی: ((ئه‌م كاره په‌یامی خاوه‌ندارێتی كردنی زانستیی و عه‌قڵانیی كه‌له‌پوور و هزرێكه، كه ده‌توانێ به‌شێكی گرنگ بێ له هێزی پێشه‌نگی به‌رهه‌مهێنانی شارستانییه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی مرۆیی، وه‌ك هه‌ندێ له بیرمه‌ندان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. ئێمه له‌م رێڕه‌وه‌دا، به دوورین له هه‌موو دهمارگرژییهك و، وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی ته‌نیا ئه‌ركمان راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا چه‌وت و خواره‌یه، كه له رابردوودا له‌ژێر چه‌تری زانست و روانگه سه‌پێندراو و خۆ به سه‌نته‌ر زانهكانهوه، مه‌ودای ژێرده‌سته بوون و سووك كردن و په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌كان و لێڵكردنی راستییه مێژوییه‌كانی به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ گه‌ڕأنه‌وه بۆ رای ئه‌و كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسانه‌ی، كه پێیان وایه ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌زموونی مرۆیی هه‌یه، ئه‌زموونی هاوبه‌شی مرۆییه.)) له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یاندا، سه‌باره‌ت به ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، گوتی: ((ئه‌م كۆبوونه‌وه زانستییه‌ی ئه‌مڕۆمان، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستانه، كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده، ناوێكی دیار بووه له بیاڤی رۆشنبیری گشتی و زانسته جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م. كاتێك كه سه‌یری بواره‌كانی وه‌ك زانستی كه‌لام و لۆجیك، بیركاری و ئه‌ندازه، ئه‌ستێره‌ناسی، سه‌رف و نه‌حو، فیقه، ره‌وانبێژی و مێژوو و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌كه‌ین، كه زانای ناودار ئیبن ئاده‌می باڵه‌كایه‌تی كاری تێدا كردوون، به‌و راستییه ده‌گه‌ین كه به پێی پێوانه باوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و ته‌نانه‌ت تا ئێستاش، یه‌كێك بووه له زانا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له بواری ئه‌ندازه‌ی ماتماتیك، خاوه‌نی تیۆری تایبه‌ت بووه و مایه‌ی ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وكاتی زانایان بووه. )) دواتر له ڤیدیۆیه‌كی كورتدا، تیشك خرایه سه‌ر ژیانی زانای كورد ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك. پاشان به‌ڕێز "پ.ی.د. هێمن عومه‌ر خۆشناو" سه‌رۆكی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و، له وته‌كه‌یاندا، دوای به‌خیرهێنانی ئاماده‌بووان، زۆر به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنفرانس و سوپاسی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد، كه له سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هاوكاربوون. له به‌شێكی وته‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له رووی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كانه‌وه، زۆر به توندی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یڕه‌وكراون و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، توێژینه‌وه‌كان ئاماده‌كراون. دوای وتاری ده‌ستنووسخانه، به‌ڕێز "د. عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی" سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و له ماڵباتی زانای كورد ئیبن ئاده‌م، وتاری بنه‌ماڵه‌ی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و، دوای باسكردن له رۆڵی زانای گه‌وره له پێگه‌یاندنی خه‌ڵكانێكی زۆر، تیشكیشی خسته سه‌ر خزمه‌ته‌كانی له بواری زانست و مه‌عریفه. له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، زۆر سوپاسی زانكۆی سۆران و ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م كۆنفرانسه و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ماوه‌ی رابردوودا زانكۆی سۆران له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه، له بردنه‌سه‌ری ئاستی مه‌عریفی و ئه‌مه‌شی به مایه‌ی ستایش و ده‌ستخۆشی زانی. ئینجا نۆره گه‌یشته سه‌ر قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس، كه به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی" بوو. قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس وتارێكی سه‌باره‌ت به (ده‌ستخه‌تی زانایانی كورد و به‌رنامه‌ی پاراستنیان، ده‌ستخه‌ته‌كانی ئیبن ئاده‌م وه‌ك نموونه) پێشكه‌شكرد. دواتر پانێله‌كانی كۆنفرانس ده‌ستیان پێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا، زیاتر له بیست تویژینه‌وه له لایه‌ن توێژه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌باره‌ت به لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیان و به‌رهه‌می ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، پێشكه‌شكران. پێویسته بگوترێ كه له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه كرد. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه، "د. ابراهیم عبدالعزیز الیحیی" سه‌رۆكی به‌شی ده‌ستنووس له كتێبخانه‌ی گشتی "مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز" له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی بوو، كه هاردێكی له‌خۆگری چوارهه‌زار و پێنجسه‌د ده‌ستنووسی، پێشكه‌ش به زانكۆ كرد. هاوكات هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتن كه هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ده‌ستنووسی زانایانی كورد بدرێ. دوو كه‌سایه‌تی دیكه‌ش كه سوپاس و پێزانینی زانكۆیان پێشكه‌ش كرا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "پ.ی.د. نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی" و "م. محه‌ممه‌د شه‌فیع خزری" بوون، كه ئه‌وانیش ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی ئیبن ئاده‌م و هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌ستنووسێكی دیكه‌ی چه‌ند زانایهكهی كوردیان، پێشكه‌ش به زانكۆ كردن. دوای ته‌واو بوونی پانیلهكان و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان،راسپارده‌كانی كۆنفرانس له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ خوێندرانه‌وه، كه له خۆگری كۆی ئه‌و باس و بابه‌تانه بوون، له میانه‌ی باسه‌كانی كۆنفرانسدا، هاتبوونه پێش. پێویسته بگوترێ، كه تێكڕای ئاماده‌بووان و توێژه‌رانی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه، ئه‌مجۆره كاره زانستیانه‌ی زانكۆی سۆرانیان سه‌باره‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری زانایان و لایه‌نه كولتووری و میژووییه‌كانی كوردستانیان به‌رز نرخاند و، هیوای به‌رده‌وامیان بۆ خواست.
|