دەربارە‏ > ‏

دەربارەی ئیبن ئادەم

ژیاننامە
عەللامە ئیبن ئادەم، ناوی محەممەد كوڕی ئادەم كوڕی عەبدوڵڵا كوڕی محەممەد كوڕی یوسف كوڕی عوسمان كوڕی ئەلیاس كوڕی حوسێنە، بە ئیبن ئادەم ناسراو بووە. لە ساڵی 1750ی زایینی لە گوندی (ڕوست)ی باڵەكایەتی لەدایك بووە و سەرەتا لە لای باوكی خۆی خوێندویەتی و دواتر چۆتە مەدرەسەی مەلا محەمەد عەبدوڵڵای بایەزیدی و ماوەیەك لەوێ ماوەتەوە. لای مامۆستایانی وەك مەلا رەسوول گۆرانی، مەلا عەبدوڵڵای شێخانی، مەلا عەبدوڵڵای گڕاوی خوێندویەتی، هەروەها بۆ خوێندن چۆتە مهاباد و لە ساڵی 1780 دا ئیجازەی زانستیی وەرگرتووە. لە گوندەكانی مەمیخەلان، ناوبەرگە مەلایەتی كردووە. لەبەر زاناییەكەی مستەفا بەگی ئۆغزبەگی میری ڕواندوز بە ئیمام و مودەڕیس و موفتی دەڤەرەكە هەڵیدەبژێڕێت.
لە قوتابییەكانی: مەولانا خالیدی شارەزووری، مەلا محەمەدی خەتی، مەلا عەلی وەسانی، مەلا عەبدوڵڵای گەڵاڵی و مەلا ئەحمەدی كوڕی.

لە بەرهەم و دەستخەتەكانی:
علم الكلام والمنطق:
شرح اثبات الواجب فی علم الكلام، مرآة المأمول فی المنطق، میقات المعقول فی شرح مرآة المأمول فی المنطق، حواشیه: علی حاشیة عبدالحكیم بن شمس الدین الهندی علی شرح الشمسیة وعلی حاشیة للسید شریف الجرجانی.
علم الفلك والهندسة والحساب:
تعلیقات علی الجغمینی، حاشیة علی اشكال التأسیس للسمرقندی، شرح خلاصة الحساب لبهاء الدین العاملی، حاشیة علی شرح الروزنامة (التقویم) الجدیدة والقدیمة، روزنامة (التقویم)، تشریح السیارات، مفتاح المغیب فی العمل بالربع المجیب، تذكرة الاحباب فی العمل بالاسطرلاب، مفتاح التنجیم فی شرح التقویم، مرآة المعقول.
علم النحو:
مصباح الخافیة فی شرح نظم الكافیة، والكافیة لابن الحاجب الكردی أما نظم الكافیة فهی للشیخ معروف النودهی، تعلیقات علی شرح السیوطی علی ألفیة ابن مالك، تعلیقات علی حواشی الفوائد الضیائیة لللاری، تعلیقات علی حواشی الضیائیة لعصام الدین الاسفراینی، حاشیة علی دیباجة شرح الانموذج.
الصرف والبلاغة:
تعلیقات علی الجاربردی فی شرح الشافیة لابن حاجب الكردی، تحریر البلاغة، شرح تحریر البلاغة، تعلیقات علی المطول للتفتازانی.
مصنفاته الاخری: شرح فرائض شرح المنهج فی الفقە، كتاب فی الوضع والبیان والآداب، مشكاة المنقول فی اربعة فنون النحو والصرف والعروض والمنطق، مجالس النوامیس فی المواعظ، سلسلة الذهب عن تاریخ حیاته، كتاب فی التاریخ، زبدة الاسرار، تهذیب الاصول الی مدارك العقول، شرح الهدایة، شرح ذات الشفاء
.