دووەمین كۆنفڕانسیی زانستیی نێودەوڵەتیی
دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران كۆنفڕانسی زانستیی ئیبن ئادەمی ڕوستایی باڵەكی به دروشمی: ئیبن ئادەم قه‌ڵه‌مێك به باڵای هه‌ڵگورد ئامانجەکانی کۆنفڕانس: -زیندووكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و كه‌له‌پووری زانایان و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و به‌رهه‌م و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ناو مێژووی زانست و زانیاریی كوردستان. -ساغكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ده‌ستخه‌تی زانایانی كورد، به تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كانی ئیبن ئادەم و لێتوێژینه‌وه‌یان. -به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و كاریگه‌ریی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ر دید و ڕوانین و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك و كۆمه‌ڵگه. -زیندووڕاگرتنی زاناكانمان و خوێندنەوەی زانستی و ئه‌كادیمییانه بۆ دیدەکانیان. -خزمەتکردن بە بواری ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی دەڤەری باڵەكایەتی و سۆران. |
دەربارە
الصفحات الفرعية (1):
دەربارەی ئیبن ئادەم